قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی الفجر
كورد?
سوره‌تی الفجر - تعداد آیات 30
وَلَيَالٍ عَشْرٍ ( 2 )  
 
سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).
وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ ( 3 )  
 
سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)
وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ ( 4 )  
 
به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).
هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ ( 5 )  
 
ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ( 6 )  
 
ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.
إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ( 7 )  
 
که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).
الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ( 8 )  
 
له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.
وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ ( 9 )  
 
ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟
وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ ( 10 )  
 
هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).
الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ ( 11 )  
 
ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ( 13 )  
 
(دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ ( 14 )  
 
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.
فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ ( 15 )  
 
جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.
وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ ( 16 )  
 
به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.
كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ ( 17 )  
 
نه‌خێر ئه‌و شتانه، هیچی وا نیه، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.
وَلَا تَحَاضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ( 18 )  
 
هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.
وَتَأْكُلُونَ التُّرَاثَ أَكْلًا لَّمًّا ( 19 )  
 
میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).
وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبًّا جَمًّا ( 20 )  
 
ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).
كَلَّا إِذَا دُكَّتِ الْأَرْضُ دَكًّا دَكًّا ( 21 )  
 
نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.
وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا ( 22 )  
 
په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه).
وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَأَنَّىٰ لَهُ الذِّكْرَىٰ ( 23 )  
 
ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!
يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي ( 24 )  
 
(ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه.
فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُ أَحَدٌ ( 25 )  
 
جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُ أَحَدٌ ( 26 )  
 
که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.
يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ( 27 )  
 
(شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).
كتێبه‌كان
- زاناترین ئافره‌تی دونیاله تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریانهیچ زه‌واجێك نیه به بێ كێشه له نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به پشت به‌ستن به خوای گه‌وره و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه وه‌رگیراوه ).دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕیه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز وه‌رگێڕان : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له موسڵمان بریتیه له گه‌یاندنی به مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه پیرۆزه.پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 
- سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكیئه‌مه كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌م كتێبه گرنگه دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه به قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه فراوانه‌كه‌ی له كاتی دانانی... وه ئه‌م كتێبه باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی... دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 














