قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی سوره‌تی( المطففين
كورد?
سوره‌تی  سوره‌تی( المطففين - تعداد آیات 36
وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ ( 1 )  
 
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ ( 2 )  
 
ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ ( 3 )  
 
به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
أَلَا يَظُنُّ أُولَٰئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ ( 4 )  
 
ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ( 6 )  
 
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ ( 7 )  
 
واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ( 9 )  
 
نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ( 10 )  
 
هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ ( 11 )  
 
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ( 12 )  
 
که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ( 13 )  
 
ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ( 14 )  
 
نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ( 15 )  
 
نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ ( 17 )  
 
پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ( 18 )  
 
نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ( 20 )  
 
نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ ( 21 )  
 
ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ( 22 )  
 
به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
عَلَى الْأَرَائِكِ يَنظُرُونَ ( 23 )  
 
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ ( 24 )  
 
خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
خِتَامُهُ مِسْكٌ ۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ( 26 )  
 
که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا الْمُقَرَّبُونَ ( 28 )  
 
(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُوا مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ ( 29 )  
 
بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
وَإِذَا مَرُّوا بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ ( 30 )  
 
کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
وَإِذَا انقَلَبُوا إِلَىٰ أَهْلِهِمُ انقَلَبُوا فَكِهِينَ ( 31 )  
 
کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوا إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَضَالُّونَ ( 32 )  
 
کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
وَمَا أُرْسِلُوا عَلَيْهِمْ حَافِظِينَ ( 33 )  
 
خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
فَالْيَوْمَ الَّذِينَ آمَنُوا مِنَ الْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ ( 34 )  
 
(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
كتێبه‌كان
- ئاگاداركردنه‌وه‌ی كچانی خوێندكار له هه‌ندێك تاوان و سه‌رپێچیئه‌و كچانه‌ی كه خه‌ریكی خوێندنن توشی هه‌ندێ تاوان و سه‌رپێچی ده‌بن، له‌وانه: نه‌بوونی دڵسۆزی له فێربوونی زانست‌دا و پابه‌ند نه‌بوون به پۆشاكی شه‌رعی یه‌وه و دواخستنی مێردكردن ...دانه‌ر : میهره‌بان موحه‌مه‌د پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـناوهرِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه بریتى یه له : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه ،رێبازی ئیمامی بوخاری له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله و پایه‌ی (صحيح البخاري) له نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....دانه‌ر : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 
- كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
- هه‌ندێك له بیدعه و هه‌ڵه‌كانی جومعه‌خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: ئه‌م بابه‌ته له دوو به‌ش پێكهاتوه: یه‌كه‌م: بریتیه له‌و بیدعانه‌ی كه له جومعه‌دا ده‌كرێن... دووه‌م: بریتیه له له‌و هه‌ڵانه‌ی كه له جومعه‌دا ده‌كرێن...دانه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 














