قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی الإنسان
كورد?
سوره‌تی الإنسان - تعداد آیات 31
هَلْ أَتَىٰ عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا ( 1 )  
 
به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت.
إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا ( 2 )  
 
بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی.
إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا ( 3 )  
 
به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَلَاسِلَ وَأَغْلَالًا وَسَعِيرًا ( 4 )  
 
به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان.
إِنَّ الْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا ( 5 )  
 
بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه.
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ اللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا ( 6 )  
 
که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات.
يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا ( 7 )  
 
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه...
وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ( 8 )  
 
هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان.
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ( 9 )  
 
ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس.
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا ( 10 )  
 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت.
فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا ( 11 )  
 
جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین.
وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا ( 12 )  
 
له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین.
مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا ( 13 )  
 
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات.
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا ( 14 )  
 
سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه.
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا ( 15 )  
 
هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون.
قَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا ( 16 )  
 
هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن.
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا ( 17 )  
 
هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله.
عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا ( 18 )  
 
که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت.
وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا ( 19 )  
 
ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا ( 20 )  
 
کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور.
عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا ( 21 )  
 
پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه.
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَاءً وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا ( 22 )  
 
پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات).
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ تَنزِيلًا ( 23 )  
 
دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه).
فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِمًا أَوْ كَفُورًا ( 24 )  
 
که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان.
وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ( 25 )  
 
ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا ( 26 )  
 
له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه.
إِنَّ هَٰؤُلَاءِ يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَاءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا ( 27 )  
 
به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن.
نَّحْنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلًا ( 28 )  
 
بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه.
إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ( 29 )  
 
به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر.
كتێبه‌كان
- كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ئه‌م كتێبه باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ده‌كات، وه ئه‌م بابه‌تانه روون ده‌كاته‌وه:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به فریشته و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 
- پوخته‌یه‌ك له بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تیخوێنه‌ری به‌ڕێز: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتی یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنك سه‌باره‌ت به ( بیروباوه‌ڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه )...دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 
- نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانانئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د 
- زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایانداهه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 














