قورئانی پیرۆز » كورد? » سوره‌تی التغابن
كورد?
سوره‌تی التغابن - تعداد آیات 18
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ( 1 )  
 
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ( 2 )  
 
ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ ( 3 )  
 
ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ( 4 )  
 
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ فَذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ( 5 )  
 
ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالُوا أَبَشَرٌ يَهْدُونَنَا فَكَفَرُوا وَتَوَلَّوا ۚ وَّاسْتَغْنَى اللَّهُ ۚ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ( 6 )  
 
ئه‌وه‌ش بۆیه پێشهات چونکه پێغه‌مبه‌ران به‌جۆره‌ها به‌ڵگه‌و موعجیزه، په‌یامی خوایان پێڕاگه‌یاندن که‌چی وتیان: ئه‌مانه به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه، چۆن ده‌بنه پێغه‌مبه‌رو چاوساغمان؟ به‌و بیانووه ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان هه‌ڵبژاردو پشتیان هه‌ڵکرد، خوایش پێویستی به‌ئیمانی ئه‌وان نیه چونکه خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێنیازه و شایسته‌ی سوپاسه.
زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن لَّن يُبْعَثُوا ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ( 7 )  
 
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.
فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنزَلْنَا ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ( 8 )  
 
که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ۗ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ( 9 )  
 
ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.
وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ خَالِدِينَ فِيهَا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ( 10 )  
 
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره.
مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ( 11 )  
 
به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.
وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ( 12 )  
 
فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه.
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ( 13 )  
 
-الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 14 )  
 
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه.
إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ۚ وَاللَّهُ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ ( 15 )  
 
دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.
فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا وَأَنفِقُوا خَيْرًا لِّأَنفُسِكُمْ ۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ( 16 )  
 
که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن.
إِن تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَاللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ ( 17 )  
 
ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی).
كتێبه‌كان
- زه‌م كردنی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوووه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د قه‌رنی ناسینی ئه‌و خراپانه‌ی به هۆی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو ڕوو ده‌ده‌ن وفێربوونیان فه‌ڕزێكه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتیه له: ١- گرنگی لابردنی په‌رده له‌سه‌ر شه‌ڕ وئاگاداركردنه‌وه لێی. ٢- شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانت ده‌با. ٣- نیشانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن حه‌زو ئاره‌زوو ده‌كه‌وێت. ٤- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌دوا كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو. سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: سایتی فه‌رمووده.دانه‌ر : شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 
- الولا‌ء والبراء له ئیسلام داله بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس 
- هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org 
- مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org 
- چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمچۆنێه‌تی نوێژ كردن هه‌ر وه‌كه چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردویه‌تی له كتێبی " چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر له ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه تا سه‌لامدانه‌وه هه‌روه‌كو چۆن له پێش چاوتدا بێت " دانه‌ری زانای پایه به‌رز محمد ناصر الدين الألباني ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز 















