قورئانی پیرۆز » كورد? » كتێبه‌كان » چاره‌سه‌ر به دوعا ( الرُّقى ) له قورئان و سوننه‌تدا
چاره‌سه‌ر به دوعا ( الرُّقى ) له قورئان و سوننه‌تدا
بێ گومان چاره‌سه‌ر به قورئانی پیرۆز وبه‌و فه‌رمودانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتوه له باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه... وه قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه ودونیا وقیامه‌ت... وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له پێغه‌مبه‌روه صلى الله عليه وسلم وارید بووه له چاكترین ده‌رمانه... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته له سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی وه‌رگیراوه، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : حه‌مزه به‌رزنجی
كتێبه‌كان
- هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆن ته‌وبه بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
- نیشانه بچوكه‌كانی ڕۆژی دواییڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه و خۆگێل كرد له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه یه‌كێكه له پایه بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه ـ بچوك و گه‌وره . وه نیشانه بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له پێش قیامه‌ته به ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...
دانه‌ر : یوسف عه‌بدولله یوسف ئه‌لوابل
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : حه‌مزه به‌رزنجی
- ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمده‌سته‌ی هوشیاری ئیسلامی له‌حه‌ج به‌خته‌وه‌ره كه ئه‌م ڕێبه‌ره پێشكه‌ش به حاجیانی ماڵی خوا بكات كه بریتیه له ساده و سانا ترین و پوخته ترین حوكمه‌كانی حه‌ج و عومره.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ئه‌حمه‌د میرزا رۆسته‌می
له بڵاوكراوه‌كان : هه‌یئه‌ی وشیاركردنوه‌ی ئیسلامی له حه‌ج
- ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له قورئان و فه‌رمووده‌كاندابێ گومان خوێندن و زانینی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم یه‌كێكه له‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێت موسڵمان بیزانێت،چونكه فێربوونی ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: ١- فێربوونی به‌ندایه‌تی وچه‌سپاندنی بۆ خوای گه‌وره... ٢- هه‌ر له سیره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مرۆڤێكی ئاسایی بووه... ٣- ناسینی مامۆستا ونمونه‌ی پێشه‌وامان....
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com












